
گوڵبژێرێك له په‌ندی پێشینانی ده‌رهاتوو له‌كتێبی دیاری مه‌هاباد
نووسینی مه‌لاغه‌فووری ده‌بباغی
بۆ ئیشی بچوك، قه‌ت تێمه‌كۆشه
گۆم هه‌تا قووڵ بێ بۆ مه‌له خۆشه
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
ئه‌گه‌ر قسه‌ی حه‌ق له من ده‌پرسی
تێر ئاگای نییه هه‌رگیز له برسی
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
به‌و كه‌سه ده‌ڵێن عاقڵ و وشیار
دو جار له جێیه‌ك پێوه‌ی نه‌دا مار
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
ئاوری بن كایه، بۆسۆی لێنایه
دزی خۆماڵی له گرتن نایه
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
ئه‌گه‌ر بكه‌ویه به‌ر هه‌ڵمه‌تی شێر
قه‌ت په‌نا نه‌به‌ی بۆ ڕێوی بێخێر!
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
وه‌ختێك ئه‌زانی مانای حه‌وسه‌ڵه
به كه‌وچكه ئاوی نه‌كه‌ویه مه‌له!
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
میوان نایه‌وێ سفره‌ت ڕه‌نگین بێ!
نانت جۆیین بێ و خوڵقت گه‌نمین بێ!
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
بۆ ئه‌م نه‌زیلـه‌ش گوێ ڕابدێره
چێشتی پڕ كابان، بێخوێ یا سوێره
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
كه‌سێ نه‌گبه‌تی بێته سه‌ر شانی
په‌ڵووڵه بخوات، ده‌شكی ددانی
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
حه‌زده‌كه‌ی دوور بی له گێره و كێشه
به‌قه‌د به‌ڕه‌ی خۆت پێ ڕابكێشه!
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
ئاوت خوارده‌وه جارێك له كانی
به‌ردی تێ مه‌خه، خۆ تۆ ئینسانی
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
پیاو به خزم و دۆست ده‌بێ كۆڵه‌وار
ناقه‌ڵشێ، هۆره له خۆی نه‌بێ دار
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
له‌گه‌ڵ ئه‌م بیر‌و باوه‌ڕه چۆنی؟
ده‌ڵێن چێشتی خۆش دیاره به بۆنی!
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
بیستوومه پارو له زار بكه‌وێ
بۆ كۆش چاكتره، نه‌ك ئێره‌و ئه‌وێ
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
له قه‌دیمه‌وه ئه‌م قسه قاوه:
” كوێر هه‌تا ده‌مرێ، به‌ته‌مای چاوه”
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
ئه‌مه‌ش فه‌رموده‌ی قه‌دیمیه‌كانه
به‌رد له جێگای خۆی قورس و گرانه
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
له شار‌و لادێ ئه‌م نه‌قڵه باوه
گیای شین به جێگای سه‌خته‌وه ماوه
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
دووڕوو هه‌روایه پیشه‌و ڕه‌فتاری
هه‌م له ناڵ ئه‌دات، هه‌م له بزماری
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
قه‌دیمی ده‌ڵێن بۆ ده‌سته‌وستان
هیچ فه‌رقی نییه گه‌رمێن و كوێستان
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
ڕه‌نگه ده‌رنه‌چی له ئیمتیحانم
ئه‌گه‌ر عه‌یبی تۆ ته‌واو بزانم!
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
عه‌یبه‌كانی خۆت بێته به‌ر چاوی
ڕه‌وا نابینی به كه‌س به‌دناوی
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
مه‌شهووره ده‌ڵێن خزم به ددان
گۆشتیشت بخوا، ناشكێنێ ئێسقان
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
هه‌ر خوویه‌ك مرۆ گرتی به شیری
بۆی ته‌رك نابێ زه‌مانی پیری
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
برا گیان هێشتا ئه‌سپ نه‌كڕاوه
ئاخوڕ هه‌ڵبه‌ستن، خه‌یاڵی خاوه
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
گۆشتخۆرن هه‌موو ده‌عبای ئه‌م ناوه
كه‌چی هه‌ر ناوی گورگ به‌دناوه
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
قه‌ت له شوێن چووان نه‌چیه‌وه چاكه
به‌س لێرو له‌وێ كای كۆن به با كه!
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
ئاو بتبا مه‌چۆ سه‌ر پردی نامه‌رد
چش با بخنكێی به سه‌د ئێش و ده‌رد
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
شوان ده‌ڵێن شوانیی پێ ئیفتیخاره
نانچنینه‌وه‌ی لا عه‌یب و عاره
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
مریشك بۆخۆی وه‌سه‌ر نه‌كا خۆڵ
ناكری به سه‌ریا به هیچ شان و قۆڵ
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
سه‌رباری خه‌ڵكه ته‌نبه‌ڵی بێخێر
ده‌ستی ماندووه له‌سه‌ر زگی تێر
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
ئه‌و ڕۆژه هه‌ر دێ سه‌ركه‌وی له كه‌ل
به‌و مه‌رجه به‌جێ نه‌مێنی له گه‌ل
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
وا مه‌شهوره شوان هه‌تا بخه‌وێ
مه‌ڕه‌كه‌ی زیاتر لێ دورر ئه‌وه‌وێ
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
نانێ ڕۆژ په‌یدا بكه و نانێ شه‌و
هه‌ڵمه‌گره هه‌رگیز منه‌ت له‌م و له‌و
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
شوێن بۆ سه‌ر پیشه‌ی خۆی ده‌چێته‌وه
گیا له‌سه‌ر پنجی خۆی ده‌ڕوێته‌وه
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
ڕووبه‌ڕوو ده‌بی له‌گه‌ڵ ژینی تاڵ
چونكی به خه‌یاڵ كه‌س نه‌بووه به ماڵ
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
پشیلـه ده‌می بۆ دووگ نه‌ده‌چوو
ده‌یگوت پێم ناخوری، چه‌ند سوێره په‌ككو
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
سه‌گ ئه‌گه‌ر نه‌مرێ له قه‌سابخانه
لێی زایه ده‌بێ ئه‌و عومره جوانه
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
برا وا چاكه نه‌یكه‌یه لایی
برامان برایی، كیسه‌مان جیایی
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
كاكه زۆر بۆلای خۆتی مه‌تاشه
نه شیش بسووتێ، نه كه‌باب باشه
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
مار خۆشی نه‌هات له سیری بێعار
له‌به‌ر كونه‌كه‌ی شین ده‌بوو به بار
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
ئه‌و كه‌سه‌ی ڕاسته و حیسابی پاكه
له حیسابكێشان بێ ترس و باكه
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
له چاكه‌ی كه‌می زاڵم مه‌تۆره
موویه‌ك له به‌راز بێته‌وه زۆره
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
ناشكوری مه‌كه به‌م به‌شه كاكه
له قوڕ ئه‌وه‌نده تۆز هه‌ستێ چاكه
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
مه‌شهوره بزن بۆ تاقه شه‌وێ
جێگای خۆش ده‌كا له كوێ وه‌ركه‌وێ
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ