
گوڵبژێرێك له په‌ندی پێشینانی ده‌رهاتوو له‌كتێبی دیاری مه‌هاباد
نووسینی مه‌لاغه‌فووری ده‌بباغی
خۆت لێ نه‌گۆڕێ گه‌ر بوویته گه‌وره
مه‌شهوره دنیا به پێچ و ده‌وره
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
پیاو كارێك بكا كه پێی بوه‌ستێ
دوو شوتی هه‌ڵناگیرێ به ده‌ستێ
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
گه‌ر به درۆزن ناوبانگت ڕۆیی
بێنرخی له‌لای بێگانه و خۆیی
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
به‌و كه‌سه ده‌كرێ بڕوا و مه‌تمانه
پابه‌ندی وه‌فاو عه‌هدو په‌یمانه
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
سوور نه‌بی له‌سه‌ر وه‌عده و به‌ڵێنی
گه‌نجی دونیات بێ، پووشێك ناهێنی
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
ئه‌وه‌ی له پووشێك نه‌كۆڵێته‌وه
لۆده كای به‌رن، ناپرسێته‌وه
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
به‌س له‌مه زیاتر خۆت گێل و كه‌ڕ كه!
ئه‌و ماسته بێ موو نییه، باوه‌ركه!
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
خۆشباوه‌ڕ نه‌بی به‌و حه‌دده چاكه
ئه‌و هه‌ویره ئاو زۆر ده‌با كاكه!
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
قه‌ل ئه‌ڵێن لاسای كه‌وی كرده‌وه
ڕۆینه‌كه‌ی خۆیشی له‌بیر برده‌وه
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
قه‌ت مه‌ڵێ بوومان، بێژه هه‌مانه!
نان ئه‌و نانه‌یه ئه‌مڕۆ له خوانه
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
ئه‌و كه‌سه دۆستی گیانیگیانیته
هاوڕێی نه‌بوونی و لێقه‌وماویته
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
كێ باسی خه‌ڵكی كرد به‌لاته‌وه
بۆ ئه‌وان قسه‌ی تۆش ئه‌باته‌وه!
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
پرس و ڕات نه‌بێ، ئیشت له پاشه
سه‌ری بێده‌لاك نه‌تاشی باشه
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
گێره چۆن ده‌كرێ به بزن، هه‌ژار؟
گاجووتی ده‌وێ و پیاوی كۆنه‌كار
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
هه‌ڵه چاوپۆشی لێ ده‌كرێ، به‌ڵام
جارێك و دوو جار، نه‌كو به‌رده‌وام
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
خۆی له‌بۆ ڕاوچی ده‌كووژێ تاژی
تا كه‌رێ نه‌بێ، عاقڵێ ناژی
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
به تووند و تیژی كار نابێ مه‌یسه‌ر
مار به قسه‌ی خۆش له كون دێته ده‌ر
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
نه‌مدیوه له ئاش گه‌رمتر كاسه
مه‌گه‌ر له‌ژێریا هه‌بێ نیوكاسه
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
ڕێژنه‌بارانه یا ڕه‌شه‌بایه
هه‌ر عومری به‌فر به بای فه‌نایه
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
هه‌ڵه و له‌بیرچوون جار‌و بارێكه
ده‌ڵێن هه‌ر عه قڵه‌ی له خه‌سارێكه
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
دۆستت تا نه‌بێ وه‌ك خۆت دڵ به كوڵ
بۆی هه‌ڵمه‌ڕێژه خێرا كیسه‌ی دڵ!
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
تا ئه‌و نه‌سووتێ بۆ تۆ هه‌ناوی
هه‌ڵمه‌قرچێنه جه‌رگت له‌تاوی
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
به كاكه‌كاكه هات به لامه‌وه
بوو به سوججه‌مار، دای به پامه‌وه
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
وایان فه‌رمووه قه‌دیمی دڵپاك
سوار هه‌تا نه‌گڵی، نابێ به سوارچاك
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
شه‌ڕنه‌كه‌ر پیشه‌ی زوو دانیشتنه
به‌ردی زل به‌ڵگه‌ی نه‌هاویشتنه
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
هێندێ كه‌س ئازا‌و ڕژدن له شه‌ڕێ
هه‌تاكو لێیان وه‌ڕاست ده‌گه‌ڕێ
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
عه‌تر ده‌بێ خۆی بۆن بدا كاكه!
نه‌ك عه‌تار بڵێ زۆر عه‌تری چاكه
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
سا بێ سكی خۆت مه‌دڕه له داخا
كێ مرد و كێی‌تر ما له وه‌جاخا
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
كه‌سێ خۆی له‌لا گه‌وره و گرانه
نه‌چێته پێستی خه‌ڵكه‌وه جوانه
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
هه‌موو كه‌س نه‌كا به‌م په‌نده بڕوا
هه‌چی با هێنای، هه‌ر به با ئه‌ڕوا
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
مه‌یهاوێ سه‌ر من هه‌رچی خه‌تایه
ده‌ستێك به‌ته‌نیا ته‌قه‌ی لێنایه
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
خه‌یاڵ خه‌زێنه‌ی به كه‌س نه‌داوه
زێڕ بۆ دینه‌وه، خه‌یاڵپڵاوه
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
كه‌ری دێز ده‌كا حه‌ز به تۆپینێ
تاكو خاوه‌نی زه‌ره‌ر ببینێ
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
به‌سمان به‌سه‌ردا لێده گیزو فیز!
پێوه‌دان خۆشه نه‌وه‌ك ویزه‌ویز
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
ئه‌مه‌ش نه‌قڵێكی له‌مێژ و كۆنه
پاداران بگره، بێ پا ئێخۆنه!
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
له ترس و خۆفی ماری به‌دكردار
له‌په‌نا ئاور خۆم داوه حه‌شار
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
ده‌ستی ته‌ماحت هێنده پان مه‌كه!
خاوه‌نی كه‌ره‌م په‌شێمان مه‌كه!
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
ژووشك به فه‌خری خۆی ده‌ڵی ڕۆڵه
بێچووی كێ به‌قه‌ت تۆ نه‌رم و نۆڵه
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
له چاوی خۆتا نابینی گاسن!
سووژن ده‌بینی له‌نێو چاوی من
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
كه‌چه‌ڵ ده‌رمانكه‌ر بوایه بێگومان
له پێشا سه‌ری خۆی ده‌كرد ده‌رمان
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
ئه‌گه‌ر لێگه‌ڕێ شۆفاری به‌دفه‌ڕ
ئاو ده‌خواته‌وه گورگ له‌گه‌ڵ مه‌ڕ
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
وتیان به ڕێوی شاهیدت كێیه؟
وتی كلـكی خۆم، باوه‌ڕم پێیه
ASZ◙ ◙ ◙ ◙ASZ
چكۆله‌ترین كرده‌وه‌ی ئینسان
له سه‌د قسه‌ی زل باشتره دیسان