˜       له‌ کاتی نوێژی شێوان بوو ، گه‌یشتم پێی وتم رۆژ باش

      به‌ غه‌مزه‌ و ره‌خنه‌وه‌ فه‌رمووی غروبه‌، نۆێژی شێوانه‌

     وتم گیانم فیدای گیانت که‌ رۆژی رووت له‌ من ده‌رکه‌وت

      جه‌هانی وا له‌ من روون کرد که‌ وام زانی تلوعانه‌         (نالی)-----   ASZ

 

 

˜        سه‌ر که‌ جۆشێکی نه‌بێ من زرکه‌ تاڵم بۆ چیه‌؟

                      دڵ که‌ هۆشێکی نه‌بێ  شیشه‌ی به‌تاڵم بۆچیه‌؟     (مه‌حوی) -----   ASZ

 

 

˜         که‌ خاکی، خاکی دامن به‌ وه‌گه‌رنه‌ تۆزی به‌ر بادی

                         که‌ ئاوی ئاوی گه‌وهه‌ر به‌ ، وه‌گه‌رنه‌ بڵقی سه‌ر ئاوی   (نالی) -----   ASZ

 

 

˜        به‌ په‌ل په‌ل بوونی سبحه‌ینێ ئه‌گه‌ر ببوایه‌ باوڕیان

ده‌بوو قه‌د به‌م حه‌ده‌ نه‌بوایه‌ بۆدونیا په‌له‌ی مه‌خلووق

به‌ ئاوێ تێگه‌یشتین ئێمه‌ دونیا هه‌ر سه‌رابێ بوو

هه‌موو ده‌شچن به‌ خنکانوو له‌ وشکیشه‌ مه‌له‌ی مه‌خلووق

له‌ سوقی ده‌هردا دوکانی هه‌ر که‌س موودده‌تی عومره‌

گه‌وهه‌ردانه‌ به‌ پشکه‌ڵ دانه‌ مه‌حوی مامه‌ڵه‌ی مه‌خلووق    (مه‌حوی) -----   ASZ

 

منبع: وبلاگ طلوع دوباره

+ نوشته شده در چهارشنبه شانزدهم مرداد 1387ساعت 15:4 توسط هاوڕێ |